بارسێلۆنا كاتی گفتوگۆكردن لەگەڵ چاڤی دیاری دەكات

 

بابەتی لادانی كیكی سیتین لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا تا ئێستاش هەر بە گەرمی ماوەتەوە و بە بەردەوامی لە میدیاكان جێی سەرنجە و تاوتوێ دەكرێت و باس لە ئەگەرەكانی دەكرێت.

تازەترین ئاڵقەی بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ئاشكرا كرا كە یانەی بارسێلۆنا چاوەڕێی تەواو بوونی چامپیۆنزلیگ دەكات، هەر كاتێك ماڵئاوایی كرد ئەوە یەكەمین كار كە كارگێری یانە كەتەلۆنییەكە دەیكات ئەوەیە لەگەڵ چاڤی هیرناندیز گفتوگۆی جیدی بكات تا لەگەڵ ڕۆناڵد كومانی ڕكابەری یەكیان بە ڕاهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا دەستنیشان بكرێن.

جێی ئاماژە پێكردنە، بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە لە دوایین دیداری لەگەڵ كیكی سیتین ڕایگەیاند كە سیتین بەردەوام دەبێت، بەڵام میدیاكان پیێان وایە ئەو قسەیە تەنها بۆ ئەوەیە كە فشار لەسەر ڕاهێنەر هەڵبگرێت بەر لەوەی لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی ناپۆلی ئیتالی ببێتەوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close