بارسێلۆنا بەر لە یاری ناپۆلی هەوالێكی خۆشی پێگەیشت

 

بەر لە یارییە چارەنووسسازەكەی یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر یانەی ناپۆلی لە میانەی یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ یانە كەتەلۆنییەكە هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێگەیشت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ماڕكا تاقمی پزیشكانی یانەی بارسێلۆنا ئاشكرایان كردوە كە پشكنینەكانی كلینت لینگڵی كە دوێنێ لە یاری ئالاڤیس تووشی پێكان هاتوە، هیچ مەترسییەكی ئەوتۆی نییە و یاریزانە فەرەنسییەكە دەتوانێت لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلی لە یاریگای كامب نو بەشداری بكات، بەپێی پشكنینەكان لینگلی تەنها هەندێك ژانی لە ڕانی ڕاستی هەیە و ئەوەش بە پشوێكی كورت چارەسەر دەبێت.

جێی ئاماژەیە، لینگڵی لە یارییەكەی دوێنێ بەرامبەر ئالاڤیس كە 5-0 بۆ بارسا كۆتاییهات، تووشی پێكات هات و یاریگای بەجێهێشت و هەوادارانی یانەكەی نیگەران كرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close