كریستیانۆ رۆناڵدۆ شوێنگرەوەی ماوریسیۆ ساری ڕەتدەكاتەوە

 

وا دیارە ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس زۆر لە لەدەستدانی پرستەكەی نزیك بووەتەوە، بەگوێرەی میدیاكانی ئیتالیا، بەرپرسانی خانمە پیرەكە بەدوای ڕاهێنەرێكی تازە دەگەڕێن بۆ ئەوەی شوێنی ساری بگرێتەوە.

ڕۆژنامەی (كۆریری دیللۆ سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویكردوەتەوە كە داهاتووی ساری دوای یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیۆنی فەرنسی یەكلایی دەكرێتەوە، تا ئەو ساتەش ئەو ڕاهێنەرەی پاڵێوراوە بۆ ئەوەی شوێنی ساری بگرێتەوە، بۆچەتینیۆی ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهامە ، بەڵام لێرەدا ئاندریا ئانیلی سەرۆكی یانەی یۆڤی ڕووبەڕووی دوو كێشە دەبێتەوە، یەكەمیان بەرزی مووچەی ڕاهێنەرە ئارجەنتینییەكەیە كە زیاتر لە 8.5 ملیۆن پاوەنی لە تۆتنهام وەردەگرت، دووەمیان كە ئەو هۆكاری سەرەكییە ئەوەیە كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕازی نییە بۆچەتینیۆ ئەركی ڕاهێنەرایەتی یۆڤی وەربگرێت، لەبەر ئەوەی ڕۆنالدۆ پێی وایە ئەو ڕاهێنەرێكی باشە بەڵام ڕاهێنەری بەدەستهێنانی پاڵەونێتییەكان نییە.

جێی ئاماژەیە، یۆڤێنتۆس ئەم وەرزەش نزیكە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە سێریا ئەی بباتەوە، هەروەها رۆناڵدۆش لە كێبڕكێی گۆڵكارانی خولەكە بە تۆماركردنی 28 گۆڵ بە جیاوازی یەك گۆڵ لەدوای ئیمۆبیلی ئەستیرەی لازیۆ دێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close