چاڤی مەرجێكی قورس بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا دادەنێت

 

ڕۆژنامەنووسێكی متمانە پێكراو ئاشكرای كردوە كە لەو ساتەدا زۆر ئەستەمە چاڤی هێرنانێز بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكەی پێشووی خۆی وەربگرێت، لەبەر ئەوەی ڕاهێنەرەكەی ئێستای یانەی سەدی قەتەری مەرجێكی قورسی بۆ ئەوە هەیە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس (فلۆران تۆرتشۆت) كە پەیامنێری هەردوو ڕۆژنامەی لیكیپ و گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی یە چاڤی كێشەی ڕۆیشتن یان لادانی كیكی سیتینی نییە، بەڵكو ئەو نایەوێت بەهیچ شێویەك مامەڵە لەگەڵ جۆزێب بارتۆمیۆی سەرۆكی ئێستای بارسێلۆنا بكات و مەرجی سەرەكی ئەو لادانی سەرۆكی یانەكەیە و ئەنجامدانی گۆڕانكاری گەورەیە لەسەر ئاستی لایەنی كارگێری یانەكە بەر لەوەی پڕۆژەكەی خۆی لەگەڵ یانەكە دەستپێبكات و تیپێكی بەهێز و تازە بۆ بارسێلۆنا دروست بكات.

لەدرێژەی هەواڵەكەدا هاتوە كە چاڤی یەكێك لە خەونە گرنگەكانی گەڕانەوەیە بۆ بارسێلۆنا بۆیە ئەو دەیەوێت چاوەڕێ بكات تا بارتۆمیۆ لە هەڵبژاردنەكانی یانەكە بەرامبەر فۆنت شكست دەخوات ئەو كات لە ساڵی 2021 پلانی ئەوەی دەبێت كە ئەركی ڕاهێنەرایەتی بارسا بگرێتە ئەستۆ

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close