زێدان بە لێدوانێكی ئاگرینی هەڕەشە لە مانچێستەر سیتی دەكات

 

كەمێك پێش ئێستا زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید لە پرێس كۆنفرانسی یارییەكەی سبەی بەرامبەر لیگانیس باسی یاری مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ كرد و بە لێدوانێكی ئاگرین بۆچوونی خۆی دەربڕی.

لەم بارەیەوە زیزۆ سەرەتا باسی یاری لیگانیسی كردو ڕایگەیاند كە ڕاستە پاڵەوانی لیگان و ئەنجام هیچ لە سەركەوتنیان ناگۆڕێت بەڵام ئەوان هەر بۆ بردنەوەی یارییەكە دەچنە نێو یاریگا، دواتر باسی لە یاری پشووی تیپەكە كرد و گوتی پشوێكی زۆر وەرناگرین هەر كەمێك یاریزانان بحەسێنەوە خۆمان بۆ یاری بەرامبەر مانچێستەرسیتی ئامادە دەكەین، من بیرم ئێستا تەنها لەسەر ئەو یارییە دەبێت.

لەم ڕووەوە زێدان گوتی : زۆر بەهێمنی سەیری بارودۆخە دەكەم، دەزانم یارییەكە قورس دەبێت، بۆیە كاتێك دەچینە مانچێستەر بۆ ئەوە دەچین تا دوا هەناسەمان بجەنگین و شەڕ بكەین،  من هیچ نیگەران نیم، هەروەها سەبارەت بە مانەوەی لە ریال مەدرید زیزۆ گوتی نازانم چی ڕوودەدات ئەو شتە هەموو كات لە گۆڕاندایە، من بۆخۆم پێم خۆشە زۆرترین كات لە ریال مەدرید بمێنمەوە، ئێستا هەر گرێبەستەكەم بەردەوامە و نازانم بۆ داهاتووش چی دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close