ڤیدیۆ: ئەوەی بە رامۆس و بێنزێما نەکرا نێیمار و ئیکاردی کردیان

لە یارییەکی دۆستانەی پاریس سانجێرماندا ئەوەی بە رامۆس و کەریم بێنزێما نەکرا، نێیمار و ئیکاردی بە لێدانی سزا کردیان و گۆڵێکی تایبەتیان بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد.
لە یاریی دۆستانەی نێوان پاریس سانجێرمان و بێفیرینی بەلجیکی کە پاریس سانجێرمان 7-0 بردنەوەی بەدەستهێنا، کاتێک لێدانی سزا بۆ پاریس سانجێرمان هەژمارکرا و نێیمار لێدانە سزایەکەی جێبەجێکرد، نیمۆ لەجیاتی ئەوەی شووت بکات پاسی بە ئیکاردی دا و هێرشبەرە ئارجینتینییەکە گۆڵی کرد.
هەفتەی رابردوو کەریم بێنزێما و سێرخیۆ رامۆس ویستیان هەمان کار بکەن کە پێشتر لیۆنێل مێسی و لویس سوارێزیش ئەم کارەیان کردبوو، بەڵام بێنزێما پەلەی کرد و ناوبژیوان لیدانە سزایەکەی دووبارە کردەوە و ئەمجارەیان بێنزێما خۆی لێدانە سزایەکەی جێبەجێکرد و دووانەی لە دژی ڤیاڕیال کرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close