بارسێلۆنا لە دادگا سکاڵا لەسەر کۆمپانیایی نایک تۆمار دەکات

له‌ماوه‌ی رابردوودا ناكۆكی كه‌وته‌ نێوان یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و كۆمپانیای نایكی ئه‌مریكی، كه‌ سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و تیپه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵه‌ له‌ دروستكردنی درێسی وه‌رزی داهاتووی یانه‌كه‌و كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و درێسانه‌ له‌ بازاركانی جیهاندا.
له‌ هه‌فته‌كانی پێشوو نایك درێسی وه‌رزی تازه‌ی به‌رشه‌ی ئاشكرا كرد و خستیه‌ بازاڕاوه‌، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كورت هه‌موو درێسه‌كانی له‌ بازاڕدا كێشایه‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌و قوماشه‌ی له‌ درووستكردنیدا به‌كاری هێنابوو، كه‌ دوای شتن ره‌نگی ده‌گۆڕا و هانده‌رانیش به‌و جۆره‌ رازی نین و له‌ داهاتوودا زیانی به‌ نێوبانگ و كڕیارانی درێسی ئه‌و تیپه‌ ده‌گه‌یاند. به‌هۆی دواكه‌وتنی خستنه‌ بازاڕی درێسه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌وه‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ نزیكه‌ی (25) ملیۆن یۆرۆ زیان كردووه‌، چونكه‌ باشترین كات بۆ فرۆشتنی درێسی یانه‌كان وه‌رزی هاوینه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا كارگێری به‌رشه‌لۆنه‌ داوای له‌ كۆمپانیای نایكی كردوه‌ قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن ئه‌وا له‌ دادگا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن. په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان به‌رشه‌ و نایكی له‌ ساڵی (1998)ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ بریاره‌ تا ساڵی (2026) به‌رده‌وام بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close