ڕیال مەدرید بەر لە یاری ڤیاڕیال دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوە

 

بە لەیارییە گرنگەكەی سبەی شەو بەرامبەر ڤیاڕیال یانەی ڕیتال مەدرید لە مەشقەكانی ئەمرۆدا دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوە و بێ كێشە مەشقەكانیان ئەنجامدا.

لەم بارەیەوە پێگەی فەرمی ڕیال مەدرید ڕایگەیاندوە كە یاریزان ماریانۆ دیاز و لۆكا یۆڤیچ جارێكی دیكە بەشدارییان لەمەشقەكانی یانەكە كردوەتەوە و بۆ یاری سبەی بەرامبەر ڤیاڕیال ئامادەن، بەگوێرەی ماڵپەڕی یانەكە ماریانۆ پێكانی هەبوو ئێستا چاكبوەتەوە لەكاتێكدا یۆڤیچ بەهۆی كەرنتین كردنی لە ترسی تووشبوونی بە كۆرۆنا لە مەشقەكان دوور خرابووەوە، ئەوە لە لایەكی دیكەوە مارسیلۆ ئەمرۆ مەشقی تایبەتی ئەنجامدا و ئەگەری بتوانێت لە دوایین یاری ڕیال مەدرید لە لیگا ئامادە بێت.

جێی ئاماژەیە، سبەی ڕیال مەدرید بە بردنەوەی لە یانەی ڤیاریال بە فەرمی دەبێتە پالەوانی لیگا بێ ئەوەی چاوەڕوانی ئەنجامی یاری بارسێلۆنا و ئۆساسۆنا بكات، كە لە هەمان كاتدا ئەنجام دەدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close