فه‌رمی: كیكێ سێتیێن ناوی یاریزانه‌ بانگێشتكراوه‌كانی بارسێلۆنای بۆ یاریی ئۆساسۆنا بڵاو كرده‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا كیكێ ستێیێن ناوی یاریزانه‌ بانگێشتكراوه‌كانی بارسێلۆنای بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا بڵاو كرده‌وه‌، هه‌ردوو یاریزان ئارسه‌ر میلۆ و فرێنكی دی یۆنگ بانگێشتی پێكهاته‌ كرانه‌وه‌

كیكێ له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی پێش یاریی ئۆساسۆنا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هانده‌رانی بارسێلۆنای دڵنیا كرده‌وه‌، كه‌وا بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، ناوی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا بلاو كرده‌وه‌، دوای وه‌رگرتنی ڕێگه‌پێدانی ته‌ندروستی یانه‌كه‌، هه‌ردوو یاریزان ئارسه‌ر میلۆ و فڕێنكی دی یۆنگ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ نێو پێكهاته‌ی یانه‌كه‌، ئانسۆ فاتی دوای وه‌رگرتنی كارتی سوور و دووركه‌تنه‌وه‌ له‌ یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤایدۆلید دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پێكهاته‌ی بارسا و به‌شداری یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا ده‌كات

پێكهاته‌ی بارسێلۆنا بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close