كیكی سیتین خۆی بە یەكێك لەهۆكارەكانی لەدەستدانی لیگا وەسف دەكات

 

 

لەتازەترین لێدوانی رۆژمانەوانیدا، كیكی سیتین راهێنەری بارسێلۆنا بەر لە یاری سبەی یانەكەی بەرامبەر ئۆساسۆنا دانی بەوەدا نا كەخۆی وەك ڕاهێنەر بەشێكە لە هۆكارەكانی لەدەستدانی لیگا گەر ریال مەدرید بەدەستی بهێنێنت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە كە سیتین دەڵێت : سەبارەت بە لەدەستدانی لیگا گەر ڕووبدات ئەوەش ئەگەری زۆرە من وەك ڕاهێنەر بەشێكی ئەو شكستە دەخەمە ئەستۆی خۆم، دوای گەڕانەوە ئێمە لە 3 یاری یەكسانبووین لە بەرامبەردا ڕیال مەدرید لە هەر 9 یاری سەركەوتنیان تۆمار كرد، ئەوەش واتای ئەوەیە ئەوان باشتر یارییان كردوە، وێرای ئەوەش دوو یاریمان ماوە ئێمە بەرامبەر ئوساسۆنا هەر بۆ بردنەوە یاری خۆمان دەكەین و نابێت بیر لە یاری ڕیال مەدرید بكەینەوە، ئەوە تۆپی پێیە ڕەنگە هەموو شتێك ڕووبدات.

سەبارەت بە پشووپێدانی مێسی سیتین گوتی نەك مێسی هەموو یاریزانانی ئێمە هیلاكن و پێویستیان بە پشوو هەیە، زۆر جار ڕووبەڕووی هەندێك یانە دەبینەوە كە بەردەوامی پێكهاتەكەیان دەگۆڕن بۆیە ئێمە ماندوو تر دەكەن، ئەوەش دەڵێم سبەی یاریزان دی یۆنگ دەگەڕێتەوە و بڕیارە لەم یارییە بەشداری بكات.

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close