ئاست بەرزی یانەی ئەتلانتا تۆخێلی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان دەتۆقێنێت

 

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەم وەرزە یانەی ئەتلانتای ئیتالی لەگەڵ ڕاهێنەر کاسپرینی پێشکەشی دەکات، یانەکەی شاری بێرگامۆ بووەتە جێی سەرنج و خەریکە وەک یانەیەک بەهێز لەسەر ئاستی جیهان خۆی بە هەوادارنی تۆپی پێ بناسێنێت.

سەبارەت بەو یانەیەی ئەم وەرزە گەیشتوەتە قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان سەرسامی خۆی بە ئاستی ئەو یانەیە دەربڕی کە دەبێتە ڕکابەری لە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگدا، تۆخێل دەڵێت ئاستی ئەتلانتا بە تایبەتی لە دوایین یاریدا بەرانبەر یۆڤێنتۆس زۆر سەرسامی کردم و دەریخست ئەو یانەیە زۆر بەهێزە و زۆر بە جوانی و بەڕێک و پێکی تۆپ دەگوازنەوە، ئەو یارییەی بەرانبەر یۆڤی کردیان کە یانەیەکی بەهێزە لە ڕووی جەستەیی و هونەری ئەوە دەردەخات کە ئەوان بەرانبەر ئێمە زۆر مەترسیدارن و ڕکابەرێکی سەرسەخت دەبن.

جێی ئاماژەیە، یانەی ئەتلانتا لە ئێستادا لە نێو باشترین 4 یانەی سێریا ئەی ئیتالیایە، یانەکە ئەم وەرزە تا ئێستا چانسی ئەوەی ماوە بتوانێت ڕکابەری لەسەر دووەمی ڕیزبەندی خولەکە بکات و لە چامپیۆنزلیگیش لەپاریس بباتەوە بۆ قۆناغی هەشت سەردەکەوێت و سوپڕایزێکی گەورە دروست دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close