سۆڵشایه‌ر ده‌یه‌وێت ببێته‌ سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنی نوێ!

سۆڵشایه‌ر ریكۆردێكی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد تۆمار كردووه‌، له‌وه‌ته‌ی له‌سه‌رده‌می فێرگسۆن تۆمار نه‌كراوه‌

ئۆلێ گۆنار سۆڵشایه‌ری نه‌رویجی و راهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلزی، خه‌ریكه‌ له‌ پێش چاوی هانده‌رانی مان یونایتد ببێته‌ سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنه‌كی نوێ و یانه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی ئینگلیزه‌كان.

مانچێسته‌ر یونایتد له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سۆلشایه‌ر، له‌ 17 یاریی رابردوو تووشی هیچ شكستێك نه‌بووه‌ و ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ شه‌یتانه‌ سووره‌كان ئه‌م كاره‌ بكه‌ن، له‌و كاته‌وه‌ی فێرگسۆن وازی له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی مان یونایتد هێناوه‌.

مان یونایتد له‌ 17 یاریی رابردوو، تانیویه‌تی 13 سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و ته‌نها له‌ چوار یاریی یه‌كسان بووه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close