دادگای کاس سزایەکەی مانچێستەر سیتی کەمکردەوە

دادگای کاس سزایەکەی سەر مانچێستەر سیتی کەمکردەوە و یانە ئینگلیزییەکە دەتوانێت وەرزی داهاتوو بەشداریی چامپیۆنزلیگ بکات.

دادگای وەرزشی جیهانی ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی ئەنجمای تانەکەی مانچێستەر سیتی ئاشکراکرد و ئەو یانە ئینگلیزییە سزایەکەی کەمکرایەوە، کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدابوو بۆ ماوەی دوو وەرز لە بەشداریکردنی لە خولەکانی ئەوروپا بێبەش بکرێت و بڕی 30 ملیۆن یۆرۆش وەکو سزا بدات.

دادگای کاس بڕیاریدا سزایەکەی سەر سیتیزنس هەڵبگیرێت و سزایە داراییەکەشی لە 30 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ کەمبکرێتەوە، کە مانگی فێبرایەری رابردوو بە تۆمەتی پابەند نەبوونی بە یاسای دارایی خاوێن یانە ئینگلیزییەکە لەلایەن یوێفاوە سزادرابوو.

مانچێستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و 14 خاڵ لە مانچێستەر یونایتدی پێنجەمەوە دوورە، کە ئەگەر سزایەکەی سەر مان سیتی هەڵنەگیرابا ئەوا پلەی پێنجەمی پرێمەرلیگ مافی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگ دەبوو.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close