هەواڵێکی ناخۆش لە بارسێلۆناوە: ئانتوان گریزمان تووشی پێکان بووە

ئانتوان گریزمان لە رانی راستی تووشی پێکان بووە و ئەگەر هەیە تاکو کۆتایی ئەم وەرزە لە بارسێلۆنا داببڕێت.
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی رایگەیاندووە، ئانتوان گریزمان لە رانی راستی تووشی پێکان بووە و ئەمڕۆ پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی ماوەی گەڕانەوەی بۆ یاریکردن دیاریی بکرێت، کە گومان دەکرێت گریزۆ تاکو کۆتایی ئەم وەرزەی لالیگا داببڕێت و نەتوانێت لەو سێ یارییەی ماوە پێ لە تۆپ بداتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە، ئەم وەرزەی لالیگا بۆ گریزمان کۆتایی هات و ناتوانێت بەشداریی هیچ یارییەکی دیکە بکاتەوە، کە گریزمان لەم وەرزەی لالیگا لە 35 یاری نۆ گۆڵی کردووە و چوار گۆڵی دروستکردووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close