هەڵوێستی نێیمار بەرامبەر ساردی بارسێلۆنا لە گەڕاندنەوەی بۆ یانەکە ئاشکرا کرا

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی هەڵوێستی نێیمار جۆنیۆر سەبارەت بە فەرامۆش کردنی بابەتی گەڕانەوەی لەم هاوینە بۆ یاریگای کامپ نو لە لایەن یانەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە نێیمار بەتەواوی لەگەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا لەم هاوینە بێ ئومێد بووە و هیچ هیوایەکی بە یانە کەتەلۆنییەکە نەماوە بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرۆکی یانەکە ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی قەیڕانی دارایی یانەکەیان بۆ ئەم وەرزە ئەو کارە زۆر سەختە و پێویست ناکات میدیاکان هەواڵی بەدرۆ لەسەر گەڕانەوەی نێیمار هەڵبەستن، بۆیە بەگوێرەی ماڕکا نێیمار بڕیاری داوە خۆی بە یانەی پاریس سان جێرمان سەرقاڵ بکات کە خولی فەرنسی بەدەستهێناوە و چاوەڕێش دەکەن لە چامپیۆنزلیگ خەونەکەیان بهێننە دی و جامەکە دەستەبەر بکەن.

لەکۆتایی هەواڵەکەی ماڕکا هاتوە کە یانەی پاریس نایەوێت دەستبەرداری نێیمار یان مباپی بێت بۆیە بە نیازە دوای یاری پاریس بەرامبەر ئەتلانتا لە چامپیۆنزلیگدا جارێکی دیکە داوا لە هەردوکیان بکاتەوە بۆ ئەوەی ڕازی بن گرێبەستەکانیان درێژتر بکەنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close