مانچێستەر سیتی سوپڕایزی بۆ ئەگوێرۆ ئامادەکردوە

 

لە کاتێکدا سێرجیۆ ئەگوێرۆ، گۆڵکاری مانچێستەر سیتی بەهۆی پێکانێکی مەترسیدار لە ئەژنۆی بە خراپترین دۆخ تێپەڕ دەبێت، یانەکەی خەریکە سوپڕایزێکی خۆشی بۆ ئامادە دەکات.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی ئاشکرای کردوە کە وێرای ئەوەی ئەگوێرۆ پێکانی هەیە و گرێبەستی لە تەواو بوون نزیک دەبێتەوە بەڵام یانەی مان سیتی نایەوێت پشت لە یاریزانە گۆڵکارەکەی خۆی بکات و بەنیازە گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە بۆ تازە بکاتەوە، ئەوە لە کاتێکدا گابریل جیسۆس هێرشبەری بەڕازیلی یانەکە هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی گواردیۆلا ڕازی بکات بەوەی کە ئەو شایستەی ئەوەیە ببێتە شوێنگرەوەی ئەگوێرۆ کاتێک یاریزانە ئارجەنتینییەکە بۆ یانەی ئاندیبندینتی یانەکەی پێشووی لە ئارجەنیتن گەڕایەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەگوێرۆ بەهۆی پێکان تا کۆتایی یارییەکانی پرێمەرلیگ و بۆ یاری ریال و مانچستەر سیتیش لە میانی یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ ناتوانێت یاری بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close