ڕۆناڵدۆ ڕقی له کێ دەبێتەوە ؟
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه تێیدا باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ رقیی لێیانه، یان له‌گه‌ڵیان ته‌با و ئاسووده نییه. ئه‌رتۆرۆ ڤیدال له نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه دۆن خۆشی ناوێت، چونكه له یاریی نێوان پورتوگال و شیللی له نیوه‌ی كۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كانی (2017) شه‌ر له نێوان روویدا.
رۆژنامه‌كه كۆمه‌ڵێك ناو دینێت، كه رۆناڵدۆ به دوژمنی خۆیانی داده‌نێت، دیارترینی ئه‌و كه‌سانه خۆسیه مۆرینهۆیه، كه ئه‌وكات راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید بوو. رۆناڵدۆ ئاشكرای ده‌كات له یاریی تیپه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالانسیا له‌جامی شا له‌ژووری جلگۆڕین بووه‌ته شه‌ریان، دواتر خۆرخی مێندێز دێته نێوانیان و پێكیان دێنێته‌وه، هه‌روه‌ها بێڵ یه‌كێكه له‌وانه‌ی كریس حه‌زی پێنه‌ده‌كرد و حه‌وت جار له یانه‌ی مێره‌نگی شه‌ریان بووه. كه‌سێكی دیكه له‌وانه رافا بینیتێز بوو، كه ماوه‌ی شه‌ش مانگ راهێنه‌ری رۆناڵدۆ بوو، به ئاشكرا رقلێبوونه‌وه‌ی له راهێنانه‌كاندا نه‌ده‌شارده‌وه، كه بینیتێز به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.
چه‌ند یاریزانێكی پێشووی به‌رشه‌لۆنه لای رۆناڵدۆ په‌سه‌ن نیه، یه‌ك له‌وانه دانی ئالڤێسی برازیلییه، چونكه ئه‌و چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ تووشی شه‌ر و پرته‌وبۆڵه‌ی توند هاتووه، به تایبه‌ت له یارییه‌كانی كلاسیكۆ ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له رۆناڵدۆ ده‌گرت ده‌یه‌وێ مایه‌ی بایه‌خ پێدان بێت، ئه‌وه‌ش وای له پرتووگالیه‌كه كرد، له ئاهه‌نگی باڵۆن دۆری (2015) ڕوو له ئالڤێس گرژ بكات. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه رۆناڵدۆ هێنده‌ی هه‌موو ئه‌وانه رقی له چاڤی یاریكه‌ری پێشووی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و یاریكه‌ره ناچاریكرد بێده‌نگی بشكێنێت و به‌توندی وه‌ڵامی چاڤی دایه‌وه و وتی:
“من له‌سه‌ر سێرچی گه‌ڕان له ئینته‌رنێتدا زۆرترین جار ناوم هاتووه، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ ناوبانگ په‌یدا بكات، ئه‌وه یه‌ك راسته ناوی من بۆ سه‌رنج راكێشان به‌كاردێنێت، راستی ناتوانم لێدوانه‌كانی چاڤی فه‌رامۆش بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و له قه‌ته‌ر یاریی ده‌كات، كه نازانم ده‌كه‌وێته كوێی زه‌وی. چاڤی نازناوه به كۆمه‌ڵه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، به مۆندیال و خوله‌كانی ئه‌وروپاوه، به‌ڵام باڵۆن دۆری نییه”.