ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند هاڤیرتز گرێبەست لەگەڵ ڕیال مەدرید دەکات

 

ئەفسانیەکی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە کای هافیرتز ئەستێرەی بایەرن لیڤەرکووزن گرێبەست لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید واژۆ دەکات.

لەم بارەیەوە ئۆلیڤەر بیرهۆف ئەستێرەی پێشووی مانشافت و بەرێوەبەری ئێستای هەڵبژاردەکە لە تازەترین لێدوانیدا ئاشکرای کردوە کە هافیرتز دەبێتە یاریزانی داهاتووی ڕیال مەدرید و یانەکانی چێلسی و بایەرن میونشن ناتوانن ڕکابەری یانە مەدریدییەکە بکەن، بیرهۆف بە پێکەنینەوە گوتیشی من لە ئێستاوە ئەو یاریزانە بە یاریزانی ڕیال مەدرید ناودەهێنم، ئەو یاریزانێکی لاوە و بەهرەیەکی گەورەی هەیە، بۆیە ریال مەدریدیش لەم جۆرە ستایلە دەگەڕێت و هافیرتزیش هەموو ئەو خاسیەتە باشانەی تێدا هەیە، هەروەها ئەو یاریزانە بۆ داهاتووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش گرنگی زۆری دەبێت.

جێی ئاماژە پێکردنە،یانەی لیڤەرکووزن بۆ دەستبەرداربوون لە کای هافیرتڤز داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە کاتیکدا چێلسی پێشتر ئامادەیی دەبڕیوە بری 70 ملیۆن یۆرۆ بە یاریزانە لاوەکە بدات، ڕیال مەدریدیش بە هێوری چاودێری ئەو یاریزانە دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close