ڤیدیۆ: رامۆس چۆن له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ بووه پاشای لێدانه سزایه‌كان؟
سێرجیۆ رامۆس له‌دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ریال مه‌درید بووه پاشای لێدانه سزایه‌كانی ریال مه‌درید و له كۆی 22 لێدانی سزا 21 لێدانی سزای گۆڵكردووه، له‌كاتێكدا سه‌ره‌تا رامۆس له‌م كاره‌یدا خراپ بوو.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له راپۆرتێكیدا نهێنیی سه‌ركه‌وتنی رامۆسی له لێدانه سزایه‌كان ئاشكراكردووه و رایگه‌یاندووه، رامۆس دوای ئه‌وه‌ی پێناڵتییه‌كی له به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی چامپیۆنزلیگ له‌ده‌ست دا، راهێنانی زۆری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی لێدانه سزایه‌كان بكات.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، رامۆس 26 مانگ پێش ئێستا لێدانێكی سزای فه‌وتاند، له‌وكاته‌وه سه‌رجه‌م لێدانه سزایه‌كانی گۆڵكردووه، ماركا ئاشكرایكردووه رامۆس له كاتی جێبه‌جێكردنی لێدانه سزایه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌یری تۆپ و گۆڵ ناكات، به‌ڵكو ته‌نیا سه‌یری گۆڵپارێزه‌كه ده‌كات.
رۆژانامه مه‌دریدییه‌كه ئاشكرایكردووه، رامۆس كه نزیكی تۆپه‌كه بووه‌وه چاوه‌ڕێی گۆڵپارێزه‌كه ده‌كات بجوڵێت ئینجا ئه‌و به خێرایی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات تۆپه‌كه ئاراسته‌ی كام لای گۆڵ بكات.