ڤیدیۆ: بۆچی ئیبراهیمۆڤیچ دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی گاڵتەی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد؟

لە یاریی کلاسیکۆی ئیتاڵیا کە ئەیسی میلان 4-2 بردنەوەی بەدەستهێنا، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمی کە بە لیدانی سزا تۆماریکرد، گاڵتەی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، لە خولەکی 62 کاتێک لێدانی سزا بۆ ئەیسی میلان هەژمارکرا و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ویستی لیدانە سزایەکە جێبەجێبکات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاواری چێزنی کرد و پێی گوت ‘دڵنیام دەتوانی بیگەڕێنیتەوە، تۆ باش ئەو دەناسیت’، کەچی ئیبراهیمۆڤیچ سەرکەوتووانە لیدانە سزایەکەی جێبەجێکرد و دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی رووی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد و پێی پێکەنی، رۆناڵدۆش رووی وەرگێڕا و پێکەنی.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close