یەکەم کاردانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر میلان

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر ئەیسی میلان لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئەیسی میلان کە لە کلاسیکۆی ئیتاڵیا 4-2 دۆڕان، لە ئینستاگرام لەبارەی ئەو دۆڕانە نووسیویەتی ‘ئەوە ئەو ئەنجامە نەبوو کە ئێمە دەمانویست، بەڵام پێویستە ئێمەڤسەرمان بەرز بکەینەوە و لەسەر کارکردن بەردەوام بین’.

یۆڤێنتۆس لەوەتەی ساڵی 2016 یەکەمجاربوو لە سان سیرۆ بە میلان بدۆڕێت و لەوەتەی ساڵی 1989 یەکەمجارە یۆڤێنتۆس لە کلاسیکۆ چوار گۆڵی لێبکرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close