مەرجەکانی چاڤی بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا ئاشکرا کران

 

 

لادانی کیکی سیتین، ڕاهێنەری بارسێلۆنا تەنها لەسەر کات ماوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێ بەم زووانە ئەو لابدرێت و یانەکە ڕاهێنەرێکی تازە دەستنیشان بکرێت، هەر لەبەر ئەوە رۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە چاڤی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە چەند مەرجێکی دیاری کردوە.

بەگوێرەی (ئەگویلار) ڕۆژنامەنووسی ناسراوی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) چاڤی چەند مەرجێکی سەرەکی دیاری کردوە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی کیکی سیتین و پڕۆژەکەی لەگەڵ یانەی پێشووی جێ بەجێ بکات، یەکەمین خاڵی چاڤی ئەوەیە کە دەبێت خۆی خاوەن بڕیار بێت لە یانەکە و هەر خۆشی سەپەرشتی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان بکات، چاڤی پێی وایە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی کە لە سفرەوە دەست پێ دەکات پێویستی بەوە هەیە چەند کەسێکی متمانە پێکراو وەک بەڕێوەبەری وەرزشی دیاری بکرێت و هەر خۆشی یاریدەدەرەکانی لە کاستی ڕاهێنەران هەڵبژێرێت، چاڤی ئاماژەشی کردوە کە ئەو قبوول ناکات ببێتە بوکەڵەی هەر سەرۆکێک کە یانەی بارسێلۆنا وەربگرێت جا ئەوە بارتۆمیۆ بێت یان فۆنت کە پاڵێوراوە شوێنی بارتۆمیۆ بگرێتەوە.

جێی ئاماژەیە، گفتوگۆیەکانی لە نێوان چاڤی و بەرپرسانی بارسێلۆنا بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت و چاڤیش بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسا ڕەزامەندی یانەی سەدی قەتەری پێدراوە و وەک بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی ئەو دیاری کراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close