کلۆپ دوو یانە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشان دەکات

 

یۆرگین کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوولی پاڵەوانی پرێمەرلیگ دوو یانەی بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ پاڵاوتوە و پێی وایە جامەکە لەم دوو یانەیە دەرناچێت.

لەم بارەیەوە یۆرگین کلۆپ، بە کەناڵی سکای سپۆرتس دەڵێت” بە بۆچوونی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ لە هەردوو یانەی بایەڕن میونشن یان مانچێستەر سیتی دەرناچێت، یانەی بایەڕن لە ئەڵمانیا هەموو شتێکی بەدەستهێنا و ئەم وەرزە لەگەڵ ڕاهێنەر هاینز فیلیک ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکەن، هەروەها ڕکابەری دووەم لەسەر جامەکە مانچێستەر سیتی یە کە لەگەڵ گواردیۆلا هەموو خاسیەت و خەسڵەتەکانی بردنەوەی ئەو پاڵەوانێتیەیان تێدا هەیە و کوالیتی ئەو تیپە زۆر بەرزە بۆیە شانسێکی زۆر باشی هەیە، بەداخەوەش ئێمە وەک لیڤەرپوول ئەمساڵ هیچ چانسیێکمان نەماوە و مالئاواییمان کرد”.

جێی ئاماژەیە، یانەی لیڤەرپوول ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دوای شکستخواردن بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدریدەکەی سیمیۆنی شکستی خوارد و لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close