پاریس سانجێرمان رازیبوو نێیمار بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا!
نێیمار ده‌بێت له ئێستاوه پابه‌ندی یاسا و رێنمایه‌كانی سانجێرمان بێت تاوه‌كو دوایی چامپیۆنزلیگ
دوایی ئه‌وه‌ی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای بڕازیلی و یاریزانی پاریس سانجێرمان، به بۆندێكی خه‌یاڵی بارسێلۆنای به‌ره‌و ئه‌و یانه فڕه‌نسیه جێهێشت، هه‌ر دوایی كۆتایی هاتنی یه‌كه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه هه‌ستی به په‌شیمانی كرد كه كامپ نوووی جێهێشتووه و دوایی چه‌ندین جار هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی، ئێستا پی ئێس جی به مه‌رجی رۆیشتنی نیمۆ رازی بوو.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاریس سانجێرمان رازیبووه له گواستنه‌وه‌كانی داهاتوو نێیمار بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه ئه‌و هێرشبه‌ره په‌یوه‌ست بێت به یانه‌كه‌ی و ده‌ست به ئاماده‌كاریه‌كان بكات له‌گه‌ڵ پاریس تاوه‌كو بۆ چامپیۆنزلیگ به ته‌واوی ئاماده‌بن.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ی كردووه، یانه فڕه‌نسییه‌كه به‌و یاریزانه و بارسێلۆنای راگه‌یاندووه كه نرخی نێیمار بۆ 170 ملیۆن یۆرۆ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بارسا ده‌بێت پاره‌كه به یه‌كجار بدات و كه‌متر له‌و نرخه، ده‌سبه‌رداری ئه‌و یاریزانه نابن.