پێکهاتەی سەرەکی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا بۆ یاری ڤیاڕیال ڕاگەیەنرا

 

بڕیارە ئەمشەو یانەی بارسێلۆنا لە میانەی گەڕی 34 ی لیگای ئیسپانیا لە یارییەکی قورس بەرانبەر ڤیاڕیال یاری بکات، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنیش پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسای بۆ ئەم یارییە بڵاوکردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی پێی وایە کیکی سیتین ئەمشەو بە پێکهاتەیەکی بەهێز و بە شێوەی هێرشبردن بە پلانی 3-3-4 یارییەکەی دەستپێدەکات و لەم یارییەش جارێکی دیکە گریزمان لەگەڵ مێسی و سوارێز لە هێڵێ هێرشبردنی بارسێلۆنا یاریدەکات دوای ئەوەی لە یاری ڕابردوو بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید لە خولەکی 90 هاتە نێو یاریگا و ئەو رووداوەش هەرایەکی گەورەی نایەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی کیکی سیتین بۆ یاری ڤیاریال

گۆڵپارێز: تیر شتێگن
بەرگریکاران: پیکێ ، سیمیدۆ ، لینگلی ، ئالبا
ناوەڕاست: ڕکی بۆیچ ، بۆسکێتس ، ڕاکیتیچ
هێرشبردن : مێسی ، سوارێز، گریزمان

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close