ئاس: ناوبژیوان لێدانێكی سزای له دژی ریال مه‌درید بۆ خیتافی هه‌ژمار نه‌كرد (ڤیدیۆ)
ناوبژیوانێكی پێشووی ئیسپانی پێیوایه له یاریی ریال مه‌درید و خیتافی لێدانێكی سزا له‌سه‌ر دانی كارڤاخال هه‌ژمار نه‌كرا.
ئیتۆراڵدی گۆنزالێز، ناوبژیوانی پێشووی لالیگا و پسپۆری ناوبژیوانانی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی ئاس ده‌ڵێت ‘له خوله‌كی 35 لێدانێكی سزا بۆ خیتافی هه‌بوو له‌سه‌ر كارڤاخال، چونكه كارڤاخال له‌ناو ناوچه‌ی سزا ئۆلیڤیێرای خسته خواره‌وه، به‌ڵام ناوبژیوان و سیسته‌می ڤار ئه‌و پێناڵتییه‌یان هه‌ژمار نه‌كرد’.
له دوایین ساته‌كانی یارییه‌كه لێدانێكی سزا بۆ كارڤاخال هه‌ژماركرا و ریال مه‌درید به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له خیتافی برده‌وه و جیاوازیی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كرده چوار خاڵ.