ڕۆناڵد کومان دەگاتە بارسێلۆنا و هەڕەشە لە پۆستەکەی کیکی سیتین دەکات

 

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە (رۆناڵد کومان) ڕاهێنەری هۆڵەندی ناسراو و ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا بەسەردانێکی کتوپڕ گەیشتوەتە شاری بارسێلۆنا و ئەو هاتنەشی هەرایەکی زۆری ناوەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (سپۆرت) هاتنی کومان دەرگاکانی بۆ ئەو ڕاهێنەرە جارێکی دیکە کردوەتەوە بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا وەربگرێت، بۆیە بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکە هاننی کومان وەک هەڕەشەیەکی زەق بۆ سەر پۆستەکەی (کیکی سیتین)ی ڕاهێنەری ئێستای بارسا سەیر دەکرێت و بەدوور نازانرێت بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە ئەو هەلە بقۆزنەوە و گفتوگۆ لەگەڵ کومان بکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەو دواییە ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دووپاتی کردەوە کە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا لە نێو بەرنامەکانی دایە، هەروەها ئەنجامە خراپەکانی سیتین لەگەڵ بارسا زیاتر خزمەتی ئەو بارودۆخە دەکات.

هەر سەبارەت بەو هەواڵە میدیاکانی ئیسپانیا پێیان وایە ڕۆناڵد کومان ڕازی دەبێت لەو ساتە بە شێوەیەکی کاتی یانەی بارسێلۆنا ورەبگرێت گەر داوای لێ بکرێت، هەر چەندە تا ئێستا مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی کومان بۆ بارسیلۆنا بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەو سەردانەی فشارەکانی سەر کیکی سیتین زۆر زیاتر دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close