دوای پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ پیانیچ: ئێستا تۆ دوژمنی منی

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی زانیویەتی مێرالیم پیانیچ دەچێتە بارسێلۆنا بە ناوەڕاستکارە بۆسنییەی گوتووە ‘ئێستا تۆ دوژمنی منیت’.

ماڵپەڕی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی ئاشکریاکردووە، دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ زانیویەتی مێرلایم پیانیچ دەچێتە بارسێلۆنا بەو ناوەڕاستکارە بۆسنییەی گوتووە ‘ئێستا تۆ لە ئێسپانیا دوژمنی منیت’، بەڵام دوای تەنیا چەند چرکەیەک دۆن پێکەنیوە و بە پیانیچی گوتووە گاڵتەت لەگەڵ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.

ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە پیانیچی راگەیاندووە هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو دەخوازێت بەڵام بۆ یانەکەی نا، چونکە زیان بە ریال مەدریدی یانەی پێشووی خۆی و یۆڤێنتۆس دەگەیەنێت، کە پیانیچ و کریستیانۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یۆڤێنتۆس بەیەکەوە یارییان کرد و پیانیچ تاکو کۆتایی ئەم وەرزەش لە سێریا ئەی و چامپیۆنزلیگ لەگەڵ دۆن لە یۆڤێنتۆس بەردەوام دەبێت.
پیانیچ بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکات و نرخی گرێبەستەکەشی 60 ملیۆن یۆرۆیە وەکو بەشێک لە پرۆسەی ئالوگۆڕکردنی ئارتور میلۆ دەبێت و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لە بارسێلۆنا 400 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close