پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیال مەدرید بۆ یاری خیتاڤی بڵاوکرایەوە

 

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر یاریگای (دی سیتیفانۆ)لە میانەی گەڕی 33 یانەی ڕیال مەدریدی پێشەنگی لیگا بۆ زیاد کردنی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنای ڕکابەری بۆ بردنەوەی 3 خاڵی دیکە ڕووبەڕووی یانەی خیتاڤی ببێتەوە.

سەبارەت بوو یارییە ڕۆژنامەکانی مەدرید دانیان بەوە داناوە کە یارییەکی قورس دەبێت و پێکهاتەی پێشبینیکراوی یانەی ڕیال مەدریدیان بڵاوکردوەتەوە، لەم یارییەش کە زێدان هازاردی بە بۆ پشوودان و پاراستنی یاریزانەکە دوور خستوەتەوە، لیستەکەی زیزۆ هەریەک لە یاریزانان مۆدڕیچ و مینیدی بۆ دەگەڕێتەوە کە لە گەڕی ڕابردوو بەهۆی کارتە زەردەکان دوور خرابوونەوە، هەروەها لۆکا یۆڤیچ دوای گەڕانەوەی لە پێکان بۆ نێو بژاردەکانی زیزۆ دەگەڕێتەوە ، ئەوەی خوارەوەش پێکهاتەی سەرەکی پێشبینیکراوی ڕیال مەدریدە بۆ ئەو یارییە گرنگە کە کاتژمێر 11 بەکاتی هەولێر ئەنجام دەدرێت.

گۆڵپارێز : تیبۆ کۆرتوا
بەرگریکاران: ڕامۆس ، میندی ، ڤاران ، کارڤەخال
ناوەڕاست : ئیسکۆ ، مۆدڕیچ، کڕۆس ، کاسیمیرۆ
هێرشبردن : بن زیمە ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close