ڤیدیۆ: دیمەنێکی سیمیۆنی بۆ گریزمان بەرد دەکات بە ئاو

دوای ئەوەی وەرزی داهاتوو گریزمان بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید نوێ نەکاتەوە، بارسێلۆنا بڕی شکانی گرێبەستی گریزمانی دا بە ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەو یاریزانەی گواستەوە، بەڵام ڕەفتارێکی سێتیێن لە یاریی دوێنێ بوە جێگای باسی ڕۆژنامه‌کانی جیهان

له یاریی دوێنێی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کیکێ سێتیێنی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە خولەکی 90 ئەم یاریزانەی هێنا ناو یاریگا لە کاتێکدا ئەو یاریزانە بە بڕی 120 ملیۆن یۆڕۆ کڕاوە، هەر ئەم ڕەفتارە بوە هۆی ئەوەی باوک و برای گریزمان ڕەخنەیەکی زۆر لە کیکێ بگرن

لە ڤیدیۆیەکی کەناڵێکی ئیسپانی دەردەکەوێت سیمیۆنی بۆ ئەم دۆخەی گریزمان تێی کەوتوە لەگەڵ بارسێلۆنا خەمی لێ دەخوات سەری با دەدات ئەم ڤیدیۆیەی ئه‌م حه‌سره‌ته‌ی سیمیۆنی تەواوی تۆڕە کۆمەڵاتیەکانی داگیر كرد

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close