زیدان بەفەرمی بۆ یاریی خیتافی ئەستێرەیەکی دوورخستەوە

زیدان بۆ یاریی خیتافی بەفەرمی ئێدین هازاردی دوورخستووەتەوە لەکاتێکدا هیچ پێکانێکی نییە.

زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی سبەی بەرامبەر خیتافی راگەیاند، کە ناوی ئێدین هازارد و ناچۆ فێرناندێزی تێدا نییە.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، تەنیا لەپێناوی هاراستنی هازارد زیدان بانگهێشتی نەکردووە، ئەگینا هیچ پێکانێکی نییە، بەڵام بەمدواییانە هازارد رووبەڕووی توندوتیژییەکی زۆر دەبووەوە.

هەریەکە لە لۆکا یۆڤیچ، لۆکاس ڤاسکێز، لۆکا مۆدریچ و فێرلاند مێندی گەڕاونەتەوە لیستی یاریزانانی ریال مەدرید و بانگهێشتی یاریی خیتافی کراون.

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close