زیدان هۆکاری رۆیشتنی ئەشرەف حەکیمی بووە لە ریال مەدرید

هۆکاری رۆیشتنی ئەشرەف حەکیمی لە ریال مەدرید ئاشکرا بوو، کە ئێستا لە ئیتاڵیایە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی دەبێتە یاریزانی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.

بەرنامەی (ئێل چێرێنگیتۆ)ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، زینەدین زیدان هۆکاری رۆیشتنی حەکیمی بووە لە ریال مەدرید، ئەگینا بەرگریکارە مەغریبییەکە رازی بووە لە ریال مەدرید بمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر مووچەیەکی لە مووچەکەی ئینتەر میلانی کەمتریشی پێبدەن.

بەرنامە بەناوبانگە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، لە ماوەی دوو ساڵی یاریکردنی عەکیمی لە بۆرووسیا دۆرتمۆند کە بە خواستن یاریی بۆ یانە ئەڵمانییەکە دەکرد، تەنانەت زیدان بۆ جارێکیش قسەی لەگەڵ حەکیمی نەکردووە و بە هەموو شیوەیەک ئەو یاریزانەی پەراوێز خستووە.

عەکیمی بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ بە مووچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی ئینتەر میلان.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close