یونس محمود پەشیمانە دەبێتەوە

دوای گوڕانکارییەکانی حکومەتی عێراقی و دروستکردنی کابینەی تازە، ئەوە لە زۆربەی سێکتەرەکانی ژیان گۆڕانکاری کراوە، بەڵام تا ئەمڕۆ تەنیا دەمووچاوە و کردار زۆر دیار نییە، بەو هۆیەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ خزمەتکردنی وەرزشکارانی عێراق وەزارەتی وەرزش و لاوانی بەخشییە یاریکەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق عدنان درجال، کەپێشتر دەنگۆ هەبوو ئەحمد رازی پۆستەکە وەربگرێت، بەڵام دواتر ڕەتکراوەیەوە، بۆیە ڕازی لە عەمانەوە گەڕایەوەبۆ بەغداد تا ببێتە سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆ پێی پێی عێراق، بەڵام چەندین کەس بوونە ڕکابەری یەک لەوانە یونس محمود بەربژێر و ڕکابەری سەرسەختی بوو، بۆ بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆس پرۆسەکە کەمێک خاو بۆیەوە، لەوکاتەدا ئەحمەد ڕازی لە نەخۆشانەی نوعمانی شاری بەغداد بە ڤایرۆسەکە مرد، کەچی چەند ڕۆژێکە یونس بۆ ڕاکیشانی هاوسۆزی شەقامی عێراقی گەیشتن بە کورسییەکە دەڵێت:
یونس مەحمود:
دواینجار ویستم پەیوەندی بە ئەحمەد ڕازیەوە بکەم و پێی بڵێم بەس تۆ باشبەوە من دەکشێمەوە لە پۆستی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و ڕکابەریت ناکەم، بەڵام درەنگ بوو.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close