ڕۆژنامەی سپۆرت هەڵسەنگاندێک بە خاڵ بۆ ئاستی یاریزانانی بارسێلۆنا دەکات

 

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی هەڵسەنگادنێکی بە خاڵ بۆ ئاستی سەرجەم یاریزانانی بارسێلۆنا لە یاری بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامداوە، تێیدا باشترین یاریزانی بارسا و خراپترین یاریزانیشی بەخاڵ دیاری کردوە.

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی ڕۆژنامەکە مێسی بە باشترین یاریزانی بارسا دیاری کراوە و 8 خاڵی وەرگرتوە، دوای ئەو یاریزانان ڕیکی بۆیچ و شتیگن و بۆسکێتس و لینگلی 7 خاڵیان وەرگرتوە، ئینجا یاریزانان سیمیدۆ و پیکێ و جۆردی ئالبا و ڕاکیتیچ و ڤیدال و سێرجی ڕۆبیرتۆ یەکی 6 خاڵیان وەرگرتیە، لە کۆتایشدا لویس سوارێز بە 5 خاڵ کەمترین خاڵی بەدەستهێناوە و بە خراپترین یاریزانی بارسێلۆنا لەو یارییە دیاری کراوە، هۆکارەشی ئەوەبووە کە نەیتوانیوە یاریزانانی ئاتلەتیکو مەدرید ببڕێت و لە چاودێری خۆی ڕزگار بکات هەروەها لە هەردوو گێمدا تەنها یەک تۆپی بۆ گۆڵ هەبووە.

جێی ئاماژەیە، بارسێلۆنا بە یەکسانبوونی بە ئەنجامی 2-2 بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید نەیتوانی بۆ پێشنگی لیگا بگەڕێتەوە و جیاوازی خاڵێک دوای ریال مەدرید مایەوە، کە ئەویش چانسی ئەوەی هەیە بە بردنەوەی لە خیتاڤی جیاوازی خاڵەکان بۆ 4 خاڵ بەرزبکاتەوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close