لێدانه‌ سزایه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید دروست نه‌بوو (ڤیدیۆ)

پسپۆرێكی ناوبژیوانان پێیوایه‌ لێدانه‌ سزایه‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌ یاریی به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید دروست نه‌بوو، به‌ڵام پێیوایه‌ دوو لێدانه‌ سزایه‌كه‌ی ئاتلێتیكۆ دروست بوون.

ئیتۆراڵدۆ گۆنزالێز، ناوبژیوانی پێشووی لالیگا و شرۆڤه‌كاری بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان له‌ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی له‌باره‌ی لێدانه‌ سزایه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت ‘پێموایه‌ هه‌وڵه‌كه‌ی فیلیپی بۆ وه‌رگرتنی تۆپه‌كه‌ له‌ سێمیدۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز نه‌بوو شایسته‌ی لێدانی سزا بێت، هه‌رچه‌نده‌ ڤار هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو، به‌ڵام پێموایه‌ لێدانه‌ سزایه‌كه‌ی دروست نه‌بوو’.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هۆكاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی لێدانه‌ سزایه‌كه‌ی ئاتلێتیكۆ، ئیتۆراڵدی ده‌ڵێت ‘بڕیاره‌كه‌ی ناوبژیوان دروست بوو، چونكه‌ تێرشتیگن هێلی گۆڵی به‌جێهێشتبوو، لێدانه‌ی سزایه‌كه‌ی دووه‌میش دروستبوو، بڕیاره‌كه‌ی ناوبژیوان ته‌واو بوو’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close