واده‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له لالیگای ئیسپانی ئاشكرا ده‌كرێت
یانه‌كانی ئه‌وروپا و جیهان له ئێستاوه پلانه‌كانیان داده‌نێن بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوینه و فیدراسۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، به‌فه‌رمی كاتی ده‌ستپێكی گواستنه‌وه‌كانی له لالیگا ئاشكرا كرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتی ده‌ستپێكردنی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له مێركاتۆی هاوینه، له 4 مانگی هه‌شت(ئۆگێست) ده‌ستپێده‌كات، تاوه‌كو 4 مانگی 10(ئۆكتۆبه‌ر) به‌ره‌وام ده‌بێت.
فیدراسیۆنه‌كه واده‌ی گواستنه‌وه‌ی له مێركاتۆی زستانانیش ئاشكرا كردووه و یانه‌كان ده‌توانن، له 4 مانگی یه‌ك(جانیوه‌ری) تاوه‌كو 1 مانگی دوو(فێبریوه‌ری) یاریزان بگوازنه‌وه‌ی ریزه‌كانیان.