مێسی بۆ گەڕانەوەی نێیمار پێشنیارێکی سەیر دەخاتە بەردەم کارگێری بارسێلۆنا

 

وا دیارە (لیۆنێل مێسی) ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆنا پێی وایە بەبێ گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر بۆ (کامپ نو) بارسێلۆنا بەهێز نابێتەوە، لەبەر ئەوە مێسی پێشنیارێکی تازەی خستوەتە بەردەم کارگێڕی یانەکە بۆ ئەوەی بتوانن ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەدەست بهێننەوە

بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ئاشکرای کردوە کە مێسی بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاندوە کە باشترین چارەسەر ئەوەیە هەرەیکە لە عوسمان دیمبلی و مارتن برایتوایت و گریزمان بکەنە قوربانی بۆ ئەوەی نێیمار بگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا، لەو ساتە پاریس پابەندە بەو بڕگەیەی نێیمار لە بەرانبەر 170 ملیۆن یۆرۆ ئازاد دەکات، لەو ساتەش بارسا بە قەیڕانێکی دارایی سەخت تێپەڕ دەبێت، بۆیە مێسی پێی وایە بە قوربانی دان بەو 3 یاریزانە نێیمار بەدەست دەهێننەوە.

جێی ئاماژەیە، نێیمار پێی خۆشە بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوە و چەند جارێکیش بەم دواییە دانی بەو ڕاستییە داناوە، هەروەها بە بەردەوامیش قسە لەگەڵ مێسی دەکات و پەیوەندییان هەر وەک پێشوو بە بەهێزی ماوەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close