سیمیۆنی پێش یارییەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەست دا

دیێگۆ سیمیۆنی دەیەوێت ئەمشەو بەرامبەر بارسێلۆنا یەکەم بردنەوەی لە کامپ نوو بەدەست بهێنێت، بەڵام رووبەڕووی دۆخێکی تایبەت بووەتەوە و لە توانای چوار یاریزان بێبەش دەبێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گەرچی ئاتلێتیکۆ مەدرید تانەی لە کارتە زەردەکەی کوکی دابوو کە لە یاریی رابردوو وەریگرتبوو، ئاتلێتیکۆ بەو هیوایە بوو بتوانێت کارتی پێنجەمی بسڕێتەوە تاکو بتوانێت لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات، بەڵام درەنگانی شەوی رابردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تانەکەی ئاتلێتی رەتکردەوە و بەمهۆیەوە کوکی ناتوانێت ئەمشەو یاریی بکات.

جگە لە کوکی، ساڤیچی بەرگریکاریش بەهۆی کەلەکەبوونی کارتەکانی ناتوانێت یاریی بکات، هێرمۆسۆ و ڤیرسالیکۆش بەهۆی پێکانەوە ئامادەی یارییەکە نابن.

ئەمشەو کاتژمێر 11:00 لە یاریگای کامپ نوو، بارسێلۆنا لە گەڕی سی و سێیەمی لالیگا میوانداریی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close