یانەی ڕیال مەدرید بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ڕامۆس دوو بژاردە دەخاتە ڕوو

 

تازەکردنەوەی گرێبەستی (سێرجیۆ ڕامۆس)ی کاپتنی ڕیال مەدرید یەکێکە لەو بابەتانەی کارگێری مێرەنگی دەیەوێت بەم زووانە کۆتایی پێ بهێنێت، بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا یانەی ڕیال دوو بژاردەی بۆ ڕامۆس خستوەتە ڕوو.

بەپێی هەواڵەکە ڕامۆس داوای کردوە کە زیاتر لە وەرزێک گرێبەستەکەی بۆ تاوە بکرێتەوە کە لە ساڵی داهاتوو کۆتایی پێ دێت، بۆیە کارگێڕی ڕیال مەدرید دوو چارەسەری بۆ داهاتووی ڕامۆس دیاری کردوە، چارەسەری یەکەم ئەوەیە یاریزانەکە گرێبەستی بۆ ورەزێک بۆ تازەبکرێتەوە بەڵام مووچەکەی لە 13 ملیۆن یۆرۆ بۆ 18 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرز بکریتەوە، بژاردەی دووەمیش ئەوەیە گەر ڕامۆس ڕازی نەبێت بەوەرزێک ئەوا بۆ بکرێتە دوو وەرز بەڵام مووچەی ساڵانەی هەر وەک خۆی 13 ملیۆن یۆرۆ بمێنێتەوە.

جێی ئاماژەیە، ڕامۆس کە لە هاوینی 2021 گرێبەستی تەواو دەبێت، لەم وەرزە ئاستێکی نایابی پیشان داوە و تا ئەو ساتەش 8 گۆڵی لە لیگای ئیسپانیا بۆ ریال مەدرید تۆمار کردوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close