ته‌واو، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی درێژ بارسێلۆنا چاره‌نووسی سێتیێنی یه‌كلاكرده‌وه
بارسێلۆنا دوای دوو كۆبوونه‌وه رۆژی دووشه‌ممه چاره‌نووسی كیكێ سێتیێنی یه‌كلاكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه تیایدا مێسی و چه‌ند یاریزانێك گرنگی به قسه‌كانی كیكێ سێتیێن و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی نادات، كه‌ناڵی 3ی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكرد ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا له یاریی سێشه‌ممه به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید بدۆڕێت ئه‌وا یه‌كسه‌ر له‌كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه گارسیا بیمنتا راهێنه‌ری لاوانی بارسێلۆنا شوێنی ده‌گرێته‌وه.
رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانی ئاشكرایكردووه، سێتیێن رۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی كردووه و به یاریزانه‌كانی گوتووه ده‌بێت رێزی لێ‌بگرن، به‌شێك له یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا داوای لێبوردنیان لێكردووه و دانیان به‌وه‌داناوه هه‌ڵه‌یان كردووه.
رادیۆی كادێنا سێر رایگه‌یاندووه، دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌ممه جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ و ئێریك ئابیدال چوونه‌ته ماڵی سێتیێن و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ماونه‌ته‌وه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ سێتیێن كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیای بكه‌نه‌وه له یارییه‌كه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید هه‌ر ئه‌نجامێك رووبدات ئه‌وان دووری ناخه‌نه‌وه و پشتگیریی ته‌واوی خۆیان بۆ دووپاتكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسیش ئاشكرایكردووه، گه‌رچی كارگێڕی بارسێلۆنا پشتگیریی خۆیان بۆ سێتیێن دووپاتكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا سێتیێن لاوازه و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی باش نه‌بن دوایی كۆتایی هاتنی لالیگا دوور ده‌خرێته‌وه و راهێنه‌رێكی دیكه له چامپیۆنزلیگ یارییه‌كانی بارسێلۆنا ته‌واو ده‌كات.