بارسێلۆنا بۆ یاریی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌ یاریزانێكی گرینگی یانه‌كه‌ی بێ به‌ش ده‌بێت

بارسێلۆنای ئیسپانی به‌یانی له‌سه‌ر یاریگای كامپ نوو میوانداری ئاتلێتیكۆ مه‌درید ده‌كات و لیستی ناوی یاریزانانی ئه‌و یانه‌، بۆ یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی 33 راگه‌یاندراو له‌ تواناكانی یاریزانێكی دیاریی یانه‌كه‌ی بێ به‌ش ده‌بێت.

له‌ ئه‌ونتی فه‌رمی بارسێلۆنا له‌ تویته‌ر، لسیتی ناوی یاریزانان ئاشكرا كرا و  23 یاریزانی بلوگرانا بۆ رووبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید بانگێشتكراون، جگه‌له‌ عوسمان دێمبلی، فرینكی دی یۆنگی ناوه‌رستكاری یانه‌كه‌ دووباره‌ بۆ یارییه‌ بانگێشت نه‌كراوه‌.

سه‌رجه‌م یاریزانه‌ دیاره‌‌كانی بارسێلۆنا بۆ ئه‌م یارییه‌ بانگێشتكراون، هه‌روه‌ها سێتیێن چه‌ند یاریزانه‌كی له‌ تیپی دووه‌می بارسا بۆ یارییه‌كه‌ بانگێشتكردووه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close