ئاتلێتیكۆی مه‌درید یاریزانێكی گرینگی بۆ یاریی بارسێلۆنا له‌ ده‌ستدا

ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ گه‌ڕی داهاتووی لالیگا رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه‌ و بۆ ئه‌و یارییه‌، له‌ تواناكانی یاریزانه‌كی گرینگی بێ به‌شده‌بێت.

لێژنه‌ی ركابه‌ریه‌كان له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی‌ ئیسپانیا، به‌فه‌رمی تانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید بۆ سرینه‌وه‌ی كارته‌ زه‌رده‌كه‌ی كۆكی، كاپیتان و ناوه‌راستكاری یانه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ له‌ یاریی رابردوو به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئه‌لاڤێس وه‌ریگرتبوو.

به‌یانی سێ شه‌ممه‌، بارسێلۆنا له‌ نێو یاریگای كامپ نوو، میوانداری ااتلێتیكۆ مه‌درید ده‌كات و ئامنجی هه‌ردوو یانه‌ش سه‌ركه‌وتنه‌، چونكه‌ بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بگه‌ڕێته‌وه‌ پێشه‌نگی لالیگا و ئاتلێتیكۆش ده‌یه‌وێت، پله‌ی سێیه بپارێزت و زیاتر خۆی له‌ مه‌ترسی سێڤییا دوور بخاته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close