کیکی سیتین لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید ڕاگەیاند

 

کەمێک پێش ئێستا کیکی سیتین ڕاهێنەری بارسێلۆنا لیستی رایزانانی یانەکەی بۆ یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید ڕاگەیاند کە تێیدا سوپڕایزێکی خۆشی بۆ هاندەرانی بلووگرانا لەخۆوە گرتبوو.

بەگوێرەی پێگەی فەرمی یانەکە کیکی سیتین 23 یاریزانی بۆ یاری سبەی بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید بانگهێشت کردوە کە تێیدا ئارسەر میللۆشی تێدایە بەڵام سوپڕایزی خۆش بۆ هاندەرانی بارسا گەڕانەوەی سێرجیۆ رۆبێرتۆیە بۆ نێو پێکهاتەکە، ئەویش دوای ئەوەی تاقمی پزیشکانی یانەکە گڵۆپی سەوزیان بۆ یاریکردنی هەڵکرد، ئەوەی خوارەوە ئەو یاریزانانەن کە بانگهێشت کراون.

تیر شتیگن، نیتۆ ، سیمیدۆ ، پیکێ ، ڕاکیتیچ، بۆکێتس ، ئاسەر میللۆ، سوارێز، مێسی، لینگڵی ، گریزمان، ئالبا، برایتوایت، سێرجی رۆبیرتۆ، ڤیدال، ئۆمتیتی، فێربۆ ، ئینیاکی بینا ، ڕیکی بۆیچ، کۆیادۆ ، ئانسۆ فاتی ، ئاراخۆ ، مۆنچۆ.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close