کۆرتوا دەیەوێت کۆتایی بە ئۆبلاک بێنێت

ئۆبلاکی گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتێکۆ مەدرید بەدرێژایی چوار ساڵی رابردوو براوەی خەڵاتی زامۆرای بووە وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی لالیگا، کە ئەم خەڵاتە دەبەخشرێت بەو گۆڵپارێزەی کەمترین گۆڵی لێ دەکرێت بە مەرجێک(28) یاریی ئەنجام دابێت و هەریارییەک لە (60) خولەک کەمتر یاریی نەکردبێت، هەروەها کۆرتوا جارێک لە ئەتلەتیکۆ مەدرید لە (2014) ئەم نازناوەی بردووە و ئەمساڵیش لە ڕیاڵ مەدرید ڕکابەری ئۆبلاک دەکات بەمجۆە

لەدوا گەڕی (31)ـی لالیگا:
کۆرتۆا لە (28) یاریی (18) گۆڵی لێکراوە.
ئۆبڵاک لە (31) یاریی (22) گۆڵی لێکراوە.
جگە لەمانە هیچ گۆڵپارێزێکی ریاڵ مدرید لەکۆتا (18) ساڵی رابردوودا ئەو خەڵاتەی بەدەست نەهێناوە جگە لە کاسیاس لە وەرزی (2008)

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close