ڤیدیۆ : لە یاری سیلتا مێسی تووڕە دەبێت و ڕاهێنەر و یاریدەدەرەکەی فەرامۆش دەکات

 

گرتەیەکی ڤیدۆیی مێسی لەکاتی پشوودانی یاری لە نێو گێمی دووەم بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا توڕەبوونی مێسی و هەندێک یاریزانی دیکە لە کاستی ڕاهێنەرانی بارسێلۆنا دەردەخات.

وێرای تێپەڕبوونی دوو رۆژ لەسەر یارییەکەی بارسێلۆنا بەرابنەر سیلتا فیگۆ کە تێیدا بارسا دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا، بەڵام میدیاکانی ئیسپانیا تا ئێستاش بەدوای ڕووداوەکانی پشت پەردەی ئەو یارییە دەگەڕێن و کەناڵێکی (موڤیستار) گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا مێسی لە کاتی پشووی نێو گێمی لە دوایین چارەگی یارییەکە کیکی سیتین و یاریدەدەرەکەی بە تەواوی فەرامۆش دەکات، وەک دیارە لە ڤیدیۆیەکە کاتێک مێسی و سوارێز و چەند یاریزانێکی دیکە ئاو دەخۆن کیکی سیتین هەندێک ڕێنمایی بە سەرابیا بۆ مێسی دەنێرێت بەڵام مێسی تووڕەیە و ئامادە نییە گوێ لە هیچیان بگرێت و خۆی لێیان دوور دەخاتەوە و ئاوەکەی دەخواتەوە و پێی وایە قسەکانی ئەوان تەنها کات کوشتنێکی بێ سوودە و هیچی تر نییە !

هەر سەبارەت بە هەمان بابەت ڕۆژنامەی ماڕکا ئاشکرای کردوە کە کیکی سیتین هیچ دەستەلاتێکی ڕاستەقینەی نەماوە و یاریزانان بەتایبەتی مێسی و سوارێز و پیکێ و بۆسکێتس هیچ گوێڕایەڵی قسەکانی نابن تەنانەت لە مەشقەکانیش فەرامۆشیان کردوە ئەوەش کاری لەسەر سەرجەم یانەکە کردوە، بۆیە لە ئێستادا گرەوی بارتۆمیۆ لەسەر کیکی سیتین سەرکەوتوو نەبوە و تاکە ڕێگا کە سیتین ڕزگار دەکات بردنەوەی چامپیۆنزلیگە کە ئەویش بەو بارودۆخەی ئێستا یانەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت کارێکی سەخت دەبێت.

جێی ئاماژەیە هەر دوایی یارییەکەی سیلتافیگۆ لیوس سوارێز لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان سەبارەت بە خراپی ئاستی یانەکە و ئەنجامەکانی بە رۆژنامەنووسانی گوت واز لە من بهێنن و  بڕۆن لە ڕاهێنەران بپرسن !

ڤیدیۆی ڕووداوەکە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close