چاڤی: له‌ ئێستادا خه‌ونی گه‌وره‌ی من بوون به‌ ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنایه‌

دوای ئه‌و ئاسته‌ خراپه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یارییگاكان دوای كۆڕۆنا، ده‌نگۆی گۆرینی كیكێ سێتیێن له‌ ڕۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه‌، له‌ ئێستادا چاڤی هێرناندز یه‌كێكه‌ له‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی كه‌ ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ یانه‌كه‌، له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا چاڤی قسه‌ی كردووه‌

چاڤی ده‌رباره‌ی بوون به‌ ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا گوتی: ” خه‌ونی گه‌وره‌ی من بوون به‌ ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنایه‌، له‌ هه‌مان كاتدا بتوانم سه‌ركه‌وتوو بم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌، ده‌مه‌وێت له‌ كاتێكی گونجاو بگه‌ڕێمه‌وه‌ یانه‌كه‌، له‌ پڕۆژه‌ی نوێ له‌ سفره‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌م، چه‌ندین جاره‌ ئه‌مه‌م گوتووه‌،

چاڤی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی گوتی: ” پێموایه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بارسێلۆنا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌، كاتێكی زۆر باش و نموونه‌یی ده‌بێت، له‌ مانگی یه‌ك بارسێلۆنا داوایان لێ كردم ببم به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ كاتێكی گونجاو نه‌بوو، به‌ هیوام ده‌رفه‌تێكی ترم پێ بدرێته‌وه‌

بارسێلۆنا له‌ ئێستادا به‌ كاتێكی خراپ تێ ده‌په‌ڕێت، نزیكه‌ له‌وه‌ی ئارسه‌ر میلۆی بفرۆشێته‌ یۆڤێنتۆس، له‌ لالیگاش له‌ دوو یاریی چوار خاڵی له‌ده‌ستداوه‌، بۆیه‌ گۆڕینی ڕاهێنه‌ر بۆ وه‌رزی نوێ كاری له‌ پێشینه‌ی یانه‌كه‌ ده‌بێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close