بارسێلۆنا ڕاهێنەر دەگۆڕێت و گواردیۆلاش پاڵێوراوێکی بەهێزە

 

وا دیارە ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی بارسێلۆنا و ئاستی خراپی یانەکە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو فشارێکی زۆری خستوەتە سەر بەرپرسانی یانەکە بۆیە بەگوێرەی تازەترین هەواڵ گۆڕینی ڕاهێنەر وەک چارەسەرێکی کێشەکان لای بەرپرسانی یانەکە باسی لێوەکراوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی ئینگلیزی و چەند ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو (کیکی سیتین)ی ڕاهێنەر بگۆڕن و ڕاهێنەرێکی تازە دەستنیشان بکەن، لەم بارەیەوە ئێسکپریس بڵاویکردوەتەوە کە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە چاوەرێی دوایین بڕیاری دادگای (کاس) دەکەن، ئەگەر مانچێستەر سیتی لە سزای بێ بەشکردنیان لە چامپۆنزلیگ ڕزگاریان نەبێت، ئەوا بارسا جارێکی دیکە هەوڵی ئەوە دەداتەوە تا پیپ گواردیۆلا بۆ کامپ نو بگەڕێنێتەوە، لەبەر ئەوەی گەر مانچێستەر سیتی سزای لەسەر هەڵنەگیرێت و لە چامپیۆنزلیگ دوور بخرێتەوە ئەوا زۆربەی ئەستێرەکانی ئەو یانەیە دەڕۆن و گواردیۆلاش ئەو کات بیر لە رۆیشتن بۆ یانەیەکی دیکە دەکاتەوە، بۆیە ئەو کاتە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەبێتە بژاردەی یەکەمی بارسێلۆنا بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی جارێکی دیکە وەربگرێتەوە.

دوور لە گواردیۆلا و لە ئەگەری نەگەڕانەوەی هەر یەکە لە چاڤی هێرناندێز و ڕۆناڵد کومان و بۆچەتینیۆ و ئالیگری کۆمەڵێک بژادەی دیکەن بەلام چاڤی و کومان نزیکترینن بۆ ئەوەی یەکیان بەم زووانە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا وەربگرێت، هەردوو ڕاهێنەرەکەش بە راشکاوانە چەندین جار باسی ئەو بابەتەیان کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close