لویس سوارێز هێرشێکی توند دەکاتە سەر کیکی سیتین

 

دوا بەدوای یەکسانبوونێکبە تامی شکست لە دوایین خولەکەکانی یاری بەرانبەر سیلتا فیگۆ
لویس سوارێز هێرشێکی ناڕاستەوخۆی کردە سەر کیکی سیتین و بە هۆکاری شکستەکانی ئەو ماوەیەی وەسفکرد.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە سوارێز دوای یارییەکە کاتێک ڕۆژنامەنووسان لێی دەپرسن کە هۆکاری ئەو ئەنجامە خراپانەی ئەم دواییە چییە و بۆچی بارسا تووشی داڕمان بووە بە تووڕەیەوە گوتی ” لە دەرەوەی یاریگا هۆکاری شکستەکە لە یاریزانان مەپرسن، ئەوە کاری ڕاهێنەرانە ئەوان دەیزانن” ئەوەش توانجێکی ناڕاستەوخۆیە لە کیکی سیتین و ستاڤەکەی دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە دوای دەستپێکردنەوەی لیگا جارێکی دیکە لە یاری سیڤییا و دوێنێش بەرانبەر سیلتا فیگۆ 4 خاڵی لەم دوو یارییە فەوتاند.

جێی ئاماژەیە، ئەمشەو یانەی ڕیال مەدرید چانسی ئەوەی هەیە بە بردنەوەی لە ئیسپانیۆل جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ دوو خاڵ بەرز دەکاتەوە و پێشەنگی لیگاش وەردەگرێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close