هاڵاند بیر له‌ ریال مه‌درید ناكاته‌وه‌!

ئیرلیگ هاڵاندی نه‌رویجی هێرشبه‌ری بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ و به‌ دیاریی كراوی له‌و كاته‌ی له‌ سالزبۆرگی نه‌مساوی ده‌ركه‌وت، چاوی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا بۆ لای خۆی راكێشا، به‌ڵام دۆرتمۆند هه‌ر زوو هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكرد و گواستیه‌وه‌ ریزه‌كانی، ئێستاش به‌شێك له‌ یانه‌كان په‌شیمانن كه‌ ئه‌و یاریزانه‌یان له‌ ده‌ستداوه‌.

ریال مه‌دریدی ئیسپانیا چه‌ندین جار به‌ شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ویستوویه‌تی هاڵاند بگوازێته‌وه‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ بۆ دووم جاره‌ به‌ دوایی یه‌ك، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌ دۆرتمۆند دڵخۆشه‌ و بیر له‌ جێهێشتنی ئه‌و یانه‌یه‌ ناكاته‌وه‌.

هاڵاند له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ دۆرتمۆند كرد، به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی پێشكه‌شی كرد، وای له‌ یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس كرد په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگه‌زن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close