یۆڤێنتۆس له‌ ئێستاوه‌ جێگره‌وه‌ی ساری له‌ ئیسپانیا دیاریی كردووه‌

دوای ئه‌وه‌ی یۆڤێنتۆس له‌ یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیا به‌رانبه‌ر ناپۆلی تووشی شكست هات نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، هێرشی ڕۆژنامه‌كان و هانده‌رای یۆڤی به‌سه‌ر ساری ڕاهێنه‌ر به‌رده‌وامه‌، پێیان وایه‌ ساری شایسته‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تی یۆڤی نیه‌، پێگه‌ی ديفينسا سينترالی ئیسپانی ناوی شوێنگره‌وه‌ی ساری ئاشكرا كردووه‌

ديفينسا سينترالی ئیسپانی له‌ هه‌واڵێكی باسی له‌وه‌ كردووه‌، كارگێری یانه‌ی یۆڤێنتۆس تا ئێستا بیر له‌ زێدانی ڕاهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌، به‌ڵام چاوه‌روانی چاره‌نووسی یۆڤی ده‌كه‌ن له‌ كالچیۆ و چامپیۆنزلیگ

هه‌ر پێگه‌ی ديفينسا سينترال له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی باسی له‌وه‌ كردووه‌، كارگێری یۆڤی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاوه‌رێی بارودۆخی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر مان سیتی، كه‌ له‌ ئه‌ركێی قورس دایه‌ له‌ یاریگایی مان سیتی كاتێك به‌ دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك له‌ یاریگایی خۆی له‌ یاریی چوون دۆڕاوه‌، له‌ ئه‌گه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی زێدان له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ ئه‌وا یۆڤی ده‌یكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی ساری ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه‌

پێش ئه‌وه‌ی ساری ببێته‌ ڕاهێنه‌ری یۆڤی، به‌رپرسانی یۆڤێنتۆس هه‌وڵی ڕازی كردنی زێدانیاندا تا ببێته‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ له‌ شوێنی ماسیملیانۆ ئالیگری به‌ڵام زێدان بڕیاری مانه‌وه‌یدا له‌ مه‌درید و یۆڤی ساری ئیتاڵی كرده‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close